٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
گرینگترین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

وەزارەت گۆڕانکارییە نوێیەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ KDP.info دەخاتەڕووھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ ڕێکاری جێبەجێکردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە، تاوەکو ژمارەیەکی زیاتریان لێ سودمەند بێت.بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەنهەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکاتهەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەنهەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات.پارتی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، دۆستی دێرینی گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێتهەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، نووسەر و پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی و دۆستی دێرینی گەلی کورد بڵاو کردەوە و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستاندا دەکات.مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەھدینان سالیادا دوو بیرەوەریێن مەزن و دیرۆکی ساخکردهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ، ٦ێ چریا ئێکێ ٢٠٢٦، ل بارەگایێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، ب چالاکیەکا تایبەت، سالیادا ڤەگەڕیانا بارزانیێ نەمر ژ ئێکەتیا سۆڤیەت و ڤەگەڕاندنا ڕوفاتێن پیرۆزێن (بارزانیێ نەمر و کاک ئیدریسێ جانەمەرگ) بۆ ئاخا پیرۆزا کوردستانێ ھاتە ساخکرن. تەوەرێن چالاکیێبەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کردھەولێر-KDP.info- د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەش، سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد.دیدگای ڕوونی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدکتۆر عرفان عەزیز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ KDP.info: پڕۆژەیاسای بودجە بەم زووانە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێتبەغدا-KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات و هیوادارن پەرلەمان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پەسەندی بکات.شیروان دووبه‌ردانی: حه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ بۆ یاسای خانه‌نشینی سه‌ربازی ده‌كرێتبه‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌ڵێ "حه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن له‌ یاسای خانه‌شینی سه‌ربازی."کۆمسیۆن بۆ KDP.info: بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەبەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

هەڵبژاردە


میدیا