شیروان دووبه‌ردانی: حه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه بۆ یاسای خانه‌نشینی سه‌ربازی ده‌كرێت

به‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌ڵێ "حه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن له یاسای خانه‌شینی سه‌ربازی."
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "یاسای هێزه‌كانی سه‌ربازی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ڕۆژانی ڕابردوو كاری زۆری له‌سه‌ر كرا، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه کەمکردنەوەی مەرجی خانەنشینییە، بۆ نموونه سه‌ربازێك 42 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بێت و پازده ساڵ خزمه‌ت ده‌توانێت داوای خانەنشینی ئارەزوومەندانە بکات و داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ خانه‌نشینی، هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه‌ی ئه‌رێنی پڕۆژه‌كه زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خۆراك و مه‌ترسییه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه له‌كاتی خانه‌نشینبوون."
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ده‌ڵێت "یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو سه‌رتاسه‌رییه و بۆ هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ربازییه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه، بۆیە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه لێی سوودمەند دەبن."
شێروان دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كراوە، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، من پێشبینی ده‌كه‌م له حه‌فته‌ی داهاتوو بخرێته كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆژه‌یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌یه، چونكه بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان جێگیر كراون."
قائید میرۆ




