٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام وسو ساوەی سورچی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کادیر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران خوالێخۆشبوو (مام وسو ساوەی سورچی) دەکات.

بەڕێزان/ خانەوادەی  خوالێخۆشبوو( مام وسو ساوەی سورچی )
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران خوالێخۆشبوو (مام وسو ساوەی سورچی)مان بیست، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۹ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
 

هەواڵی پەیوەندیدار