٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان) راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان)

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان)ناسراو بە (سابیر شێخانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار