٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی كۆچی داویی كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  (عه‌لی عه‌بدوڵڵا) جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ سێشه‌ممە، (عه‌لی عه‌بدوڵڵا) جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، کە یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حزبه‌ بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌ ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌یناڵاند، كۆچی دوایی كرد.


(عەلی عەبدوڵڵا) لە ساڵی ١٩٢٦ لە شاری کۆیە لەدایک بووە.

لە ساڵی١٩٤٤ یەکێتیی تێکۆشین بووه‌.

له‌ ساڵی ١٩٤٥ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شۆڕش بووە.

له ‌ساڵی ١٩٤٦ـدا و لە کۆنگرەی یەکەم.دا بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

له ‌ کۆنگرەی سێیەمی ساڵی ١٩٥٣، بە ئەندامی مه‌کتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێڕاق هەڵبژێردراوەتەوە.

له‌ کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی ١٩٥٩ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان_عێڕاق ماوەتەوە.

له ‌ساڵی ١٩٦٠  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە بەغدا.

له ‌ کۆنگرەی پێنجەم ساڵی١٩٦٠ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.

له کۆنگرەی ھەشتەمی ‌ساڵی١٩٧٠ بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە کە له‌ ناوپردان بەستراوە.

له ‌ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٧٤ پارێزگاری سلێمانی بووە.

لە ساڵی ١٩٧٦ ئەندامی سەرکردایەتیی كاتی قیادەی (موەقەتە) بووه‌ لە کۆنفرانسی بەرلین

له‌ ساڵی ١٩٧٩بووە بە سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان.

له‌ کۆنگرەی دەیەم له ‌ساڵی ١٩٨٩ بە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێدراوە.

له‌ کۆنگرەی یازدە و دوازدە و تا ساتی بەستنی کۆنگرەی سێزدە، وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە.


لە ٢٥ -٩-٢٠١٧لە دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەنگی بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی داوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤/١٠/٢٠١٧، (عەلی عەبدوڵڵا) کۆچی دوایی کرد و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار