٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

٢٧هەزار عارەبی ڕەبیعە واژۆیان بۆ سەربەخۆییی کوردستان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-KDP.info-  لەسەر داوای عارەبەکانی ناوچەکە کە بڕوای تەواویان بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستانیش هەیە، یەکەمین بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕەبیعە کرایەوە.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دیجلەی پارتی دیموکراتی کوردستان (حەسەن خەلۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەوەتای ڕەبیعە لە چنگی تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوە، ٢٧هەزار لە عارەبی ناوچەکە پێوەندییان بە پارتییەوە کردووە و، هەر لەسەر داوای ئەو ڕێژە بەرز و زۆرەیشە کە داواکاری بۆ کردنەوەی بارەگایەک هاتە کایەوە.

(خەلۆ) گوتیشی، تا ئێستا ٤٠ لەو عارەبانەی پێوەندییان بە پارتییەوە کردووە، خولی کادیرانیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە؛ هاوکات ئەوەی گرینگە ئەوەیە، ئەو هاووڵاتییە عارەبانەی کە پێوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بڕوای تەواویان بەوە هەیە کە، هەر کاتێک ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ساز بدرێ ئەوانیش مافی دەنگدانیان هەبێ و، ئەو ٢٧هەزار کەسەیشی پێوەندییان کردووە، واژۆیان کردووە کە لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندان.
گوتیشی، ئەو بارەگایەی کراوەتەوە دەکەوێتە سنووری لقی ١٧ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و، تا دێ بازنەی پێوەندیکردنیش بە ڕیزەکانی پاتییەوە فراوانتر دەبێ.

حەکیم ‌حیکمەت 

هەواڵی پەیوەندیدار