سوپاسنامەیەک لە فازڵ میرانییەوە

پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم و خانەوادەم بۆ هەموو ئەو خوشک و برایانە دەگەیەنم کە هاوخهممان بوون لە ڕووداوی برینداربوونی یادگاری کوڕم، چ بە سەردان چ بە نامە و بە بروسکە.
سوپاسێکی تایبەت بۆ بەڕێزان: سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی کۆمار(د.فوئاد مەعسووم)، بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم کاک (کۆسرەت ڕەسووڵ)، بەڕێز ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییش(مەسروور بارزانی) و هەڤاڵانی سەرکردایەتیی پارتیمان. هەروەها سوپاسی ئەو هەڤاڵانە دەکەم لە بەرپرسانی حزبی و لەشکری لە شنگال کە هەموو بریندارانیان بە یادگارەوە گەیاندە شوێنی چارەسەری، سوپاسێکی تایبەت بۆ ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی تەندروستیی زاخۆ و دهۆک و پەیوەندییەکانی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و جەماوەری زاخۆ، بۆ ئەو هەموو جوامێرایەتییەی کە بە هەموو شێوەیەک بۆ ئێمەیان نیشان دا.
خوا هەموولایەک بپارێزێت لە هەر ناخۆشیێک
فازڵ میرانی 14/8/2014




