٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

مستەفا مەسعوود بارزانی: هەر پەیج و ئەکاونتێک بە ناوی منەوە هەبێت، ساختەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مستەفا مەسعوود بارزانی، لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەبێت و دەشڵێت، ئەوانەیشی بە ناوی ئەوەوە دروست كراون ساختەن.

"روونكردنەوەیەك لە (مستەفا مەسعوود بارزانی)ـەوە

لەلایەن چەند هەڤاڵێكەوە ئاگادار كرامەوە كە پەیج و ئەكاونتی فەیسبووك بە ناو و وێنەی منەوە دروست كراون، بە پێویستی دەزانم هەموو لایەك ئاگادار  بكەمەوە كە من هیچ  پەیج و ئەكاونتێكم لە فەیسبووك و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی دیكە نییە و ئەوانەیشی بە ناوی منەوە دروست كراون ساختەن. هیوادارم ئەو كەسانە واز لەم كارە نادروستانە بهێنن و تایبەتمەندیی ناو و مافی كەسانی دی پێشێل نەكەن.

مستەفا مەسعوود بارزانی

1-6-2014  "

 

هەواڵی پەیوەندیدار