٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

رەوەندی كورد لە لەندەن پشتگیری لە لیستی 213 دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی پشتگیری لیستی 213 پارتی دیموكراتی كوردستان، لێژنەی ناوچەی پارتی لە لەندەن ئێوارە كۆرێكی بۆ هەڤاڵان خاتوو بەیان سامی،ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و شێركۆ حەبیب ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ساز كرد.

بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان و سەروەریان بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەردەم لەیاد، ئامادەبووان ساتێك بێدەنگ وەستان، دواتر لە لایەن هەڤاڵ خەسرۆ ئاژگەیی، كارگێری ناوچە كورتەیەك لە هۆكاری سیمینارەكە بۆ ئامادە بووان باسكرا، خاتوو بەیان باسی لە گرنگ و بایەخی هەڵبژاردن كرد، بەتایبەتی لە كات و ساتێك كە كورد پێویستی بە تەبایی و یەكریزی هەیە لە بەغدا بۆ جێبەجێكردنی دەستوور و دابینكردنی مافەكانی میللەتەكەمان.

لە لای خۆیەوە شێركۆ حەبیب گرنگی و دەنگپێدانی هاووڵاتیان بە لیستی 213ی پارتی دیموكراتی كوردستان خستە روو، ئاماژەی بە رۆڵی پارتی و سەرۆك بارزانی كرد لە دابینكردنی مافە نەتەوەییەكان و ئاوەدانكردنەوەی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە كوردستان، هەر لە درێژەی وتەكانی ئاماژەی بە گرنگی سەركەوتنی پارتی لەم هەڵبژاردنە كرد بۆ دابینكردنی مافەكان و زیاتر ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.

هەروەها داوای لە ئامادەبووان كرد بە گیانێكی وەفاداری بۆ رێبازی بارزانیی نەمر و پارتی و شەهیدان روو لە بنكەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە لیستی 213 بدەن كە تاكە لیستە زامنی ژیانێكی بەختەوەر و ئاسوودەتر بۆ كوردستانیان دابین دەكات.

هەڤال كەمال ئامیدی بەرپرسی ناوچەی لەندەن وێرای بەخێرهێنانی ئامادە بووان ئاماژەی بە گرنگی بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنە و دەنگدان بە لیستی 213 ی پارتی كرد.

دواتر لە لایەن ئامادەبووان چەندین را و بۆچوون و پرسیار ئالوگۆر كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار