٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

دەنگدان بە هەردوو لیستی 76 و213 دەستكەوت و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەباتە پێشەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/بۆ پاڵپشتیكردن و سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكان، بە ئامادەبوونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دكتۆر چنار سەعد عەبدوڵڵا و كارگێڕانی لقی دوو و كاندیدانی لیستی 76 و 213، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ سەندیكا و كۆمەڵە و رێكخراوەكان بەڕێوە چوو.

دكتۆر چنار دوای باسكردن لە خەباتی پڕسەروەریی پارتی لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكان و دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان، جەختی لە كار و هەنگاوەكانی لیستی 76 بۆ پارێزگای هەولێر و لیستی 213ـی ئەنجوومەنی نوێنەران كردەوە كە دەنگدان بە هەردوو لیست هەموو ئەو دەستكەوت و پێشكەوتنانەی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گەورەتر دەباتە پێشەوە و بەمەش پێگەی پارتی و هەڵوێستی سەرۆك بارزانی بەهێزتر دەكات بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار