٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى، ڕۆڵی وەجى بارزانییان لە پرۆسەى ئازادیى عێراقدا بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info
ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ شاندێکى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى کە لە کورد و تورکمان و کلدان و ئاشوورى و سریانى و ئەرمەن پێکهاتبوون، لە یادى رۆژى 6/4/2003 یازدەمین ساڵەى پرۆسەى ئازادکردنى عێراق، سەردانی وەجى بارزانییان کرد و ڕۆڵی ئەویان لە پرۆسەى ئازادیى عێراقدا بەرز نرخاند.
لە یادى رۆژى 6/4/2003 یازدەمین ساڵەى پرۆسەى ئازادکردنى عێراق و بە مەبەستى ستایش و رێزلێنان لە فەرماندەى بەشداربووى پرۆسەکە وەجى مستەفا بارزانى، ئەمرۆ شاندێکى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى کە لە پێکهاتەکانى کورد و تورکمان و کلدان و ئاشوورى و سریانى و ئەرمەن بوون، سەردانى بارەگاى تایبەتیى وەجى بارزانییان لە پیرمام کرد و چەپکەگوڵى رێزلێنان و بوێری و نیشتمانپەروەرییان پێشکەش بە فەرماندە کرد.
 پاشان ئەندامانى رێکخراوەکان باسیان لە کارەساتى چوارڕیانى دیبەگەى نێوان هەولێر و مەخموور کرد، کە تێیدا 18 پَیشمەرگە شەهید و 47 ـی بریندارى لێکەوتەوە کە یەکێک لە بریندارەکان فەرماندە وەجى بارزانى بوو، پاشان ستایشى رۆڵى فەرماندە و هەموو پێشمەرگەکانى هاوەڵیان کرد، کە بەشدارییەکى کارایان هەبوو لە پرۆسەى ئازادکردنى عێراق، هەروەها رۆڵى فەرماندەشیان لە ئارامى و سەقامگیرى شارى هەولێر بە بەرزى هەڵسەنگاند کە تێیدا ئەمڕۆ هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کەشێکى ئارامی ئاسایشدا ژیان بەسەر دەبەن، لەبەرامبەردا فەرماندە وەجى بارزانى ستایشى خەڵکى کوردستان و شارى هەولێرى بە هەموو پێکهاتەکانى کرد و ئامادەیى گیانفیدایى خۆیشى بۆ ئازادى و پاراستنى خەڵکى کوردستان دووپات کردەوە و سوپاسى ئەم سەردانەى رێکخراوەکانی کرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار