لە قوربانیداندا (هەورامان) بە (بارزانی) دووەم ناسێنراوە

هەورامان-KDP.info/ لە دووەمین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پاریزگاكان و ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە دەڤەری هەورامان و لە ناحیەی بیارە، لیژنەی ناوچەی هەورامانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆریكی جەماوەری رێك خست بۆ ناساندنی بەشێك لە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 76 بۆ ئەنجوومەنی پاریزگای سلیمانی و لیستی ژمارە 213 بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق.
لەو كوڕەدا كە ژمارەیەك لە پێشمەرگە دێرینەكان و شەهیدانی زیندووی ئەو دەڤەرە ئامادە بوون، بەرپرسی ناوچە میژووی قوربانیدان و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستانی لەو دەڤەرە باس كرد كە رۆژانیك بوو هەورامییەكان شاخەكانی هەورامانیان وەك قەلایەك بۆ بەرگری لە كورد و كوردستان كردبووە ماڵی هەمیشەییان و یەكەم كڵپەی شۆڕش لە پارێزگای سلێمانی و لە هەورامانەوە و بە خوێنی شەهیدانی هەورامی دەستی پێكرد و هەر لەو كاتەشەوە هەورامان بە بارزانی دووەم ناسێنرا.
هەر پەراوێزی ئەو كڕەدا، ئەردەلان ئەحمەد كاندیدی ژمارە 9 بۆ ئەنجوومەنی پاریزگای سلیمانی لە لیستی 76 پلان و كاری ئایندەی لە ئەنجوومەنی پاریزگای سلیمانی باس كرد و خزمەتكردنی دەڤەری هەورامانیشی لە رووی گەشتیارییەوە بە گرینگ زانی و راشیگەیاند وەك پێویست لەو روانگەیەوە كار بۆ ئەم ناوچەیە نەكراوە.
كاروان ئەمین ئەندازیار و كاندیدی ژمارە 23 بۆ ئەنجوومەنی پاریزگای سلیمانی لەو لیستی 67 چەندین پرۆژەی گرینگی باس كرد كە دەبوا لەم ناوچەیە بكرانایە، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمیی ئیدارەی پاریزگای سلیمانی ئاوڕ لەم ناوچەیە نەدراوەتەوە.
سەرەرای جوانیی سروشتی ئەو ناوچەیە و بەجێگەیاندنی چەند پرۆژەیەكی سەرەتایی، بەڵام هەورامییەكان لە ئاست ئەو ماندووبوون و قوربانیدانەیان لە رابردوو بۆ شۆرشەكانی كورد وەك پێویست رازی نین و داواش دەكەن، لە ئایندەدا دەڤەری هەورامان بچێتە لیستی پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی و هەر ئەمەش وا دەكات لە هەموو هەڵبژاردنەكانی رابردوو لەو دەڤەرە پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدانی دەنگی یەكەم بێنن.
بێخال خالید - هەڵەبجە




