٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە شارۆچكەی پیرمام بەرز راگیرا

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام - KDP.info/ ئەمڕۆ لە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی و ژمارەیەكی بەرچاوی كەسایەتی و هاووڵاتیان لە شارۆچكەی پیرمام و لە مزگەوتی چوار خولەفا رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ بەرزراگرتنی پێشەوای مرۆڤایەتی محەمەد سڵاوی خوای لێبێت سازكرا.

 لە رێوڕەسمەكەدا چەندین سرودی ئایینی و هەروەها قورئان خوێندنەوە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشكەشكران.

لەلایەكی دیكەوە نوێنەری سەرۆك بارزانی دیاریی بەسەر مامۆستا و كەسایەتیانی ئاینی شارۆچكەی پیرمام دا دابەشكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار