٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

ناوخۆش حەدو قورتاس ناسراوە بە (ناوخۆش لێرەبیری) تەمەنی 92 ساڵ كۆچی دوایی كرد

سەرچاوە: KDP.info

دەڤەری بارزان- سەفەر یوسف میرخان

 خوالیخۆشبوو لە ساڵی 1932 لە گومندی لێرەبیری سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كورد پەروەر و خەباتكار لە دایكبووە، لە تەمەنی 10 ساڵی بووە لە گەڵ بنەماڵەیەمی ئاوارەی توركیا بووە، هەتا گەورە بوونی زۆر غەریبی و دەردەسەری بینووە، خوالێخۆشبوو ناوخۆش لێرەبیری بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان 1943- 1945 بە سەرۆكایەتی بارزانیی نەمر كردووە و لە زۆر داستانەكان و نەبەردەكان بەشداری كردووە و یەكێك لەو پێشمەرگانە بووە بەشداری لە بەرگریكردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردووە و دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد یەكێك لە هەڤاڵەكانی بارزانیی نەمر بووە لە گەڵ برا و كەسوكاریرێگای مان و نەمانیان هەڵبژارد لە پێناو مافەكانی كوردستان بەشداری رێڕەوە مێژوییەكەی بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران كردەوە و بەشداری لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كردەوە و كەسێكی كە هەردەم نزیك بارزانیی نەمر بووە و كەسێكی باوەرپێكراو نزیك شەهید ئیدریس بارزانی و سەرۆك مەسعود بارزانی بووە، لە بەر خەبات و قارەمانێتی لە كۆنگرەی 13ی پارتی لە لایەن سەرۆك بارزانی مەدالیای فەخری بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، ئەم تێكۆشەری هاوسەری خوالێخۆشبوو (دادە رازیە )كە ئافرەتێكی كوردستان كە خەباتێكی دوورودرێژ لە ناو ریزەكانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەبووە. شایانی باسە ئەم قارەمانە لە چەندین داستانەكان ناوبانگ و مەیدانەكانی شەڕ خەباتی بە وەچانی هەبوویە و هەمیشە لە سەنگەری خەبات بووە بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلی كورد ژیانی خۆی تەرخان كردووە و ماندووبوونێكی زۆری دیوە، پێمشمەرگەی قارەمان (ناوخۆش لێرەبیری) لە بەر خەبات و ئازادی بۆ كوردستان ماوەیەك چەند ساڵ دەبێت تووشی نەخۆش بووە و رۆژی 8-1- 2014 لە هەوڵیر گیانی خۆی لە دەست دەدا و دەكاتە كاروانی هەرگیز نەمران ....لە گوندی لێرەبیری سەربە دەڤەری بارزان بە ئامادەبوونی خزم و كەس و هاوسەنگەرانی بە خاك سپارد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار