سوپاسنامه‌ی شێخ صانع شێخ ئەحمەد بارزانی بۆ به‌شداربوانی رێوره‌سمی پرسه‌ی ره‌حمه‌تی دایکیانه‌وه
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی رێوره‌سمی پرسه‌ی دایکی ڕەحمەتیمان، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم بەناوی خۆم و بنەماڵەمان سپاسی گه‌رم و پێ‌زانین و رێزی بێ پایان پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه بكه‌م كه به ئاماده‌بوون یان به ناردنی په‌یامی هاوخه‌می به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و به‌مه‌ش له خه‌م و په‌ژاره‌یان كه‌م كردینه‌وه.
سوپاسی تێكرای جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌م له هەموو شوێن و به‌شه‌كانی تری كوردستان کە زەحمەتیان کێشا و تەشریفیان هێنا و به‌شدار بوون له پرسه‌كه‌دا، سپاسی بێ پایانیشم بۆ خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان.
زۆر سوپاسی کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی دەرەوە و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حکومی و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی و پیاوماقوڵان و نوێنەرانی چینوتوێژەکانی کوردستان دەکەم.
خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداتەوە و پشتوپه‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت و لە ناخۆشی بتانپارێزێت.
شێخ صانعشێخ ئەحمەدبارزانی




