٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

هەڤالێكی دێرینی بارزانیی نەمر (سلێمان حەدو شێنو زراری) گەیشتە كاروانی هەرگیز نەمران

سەرچاوە: KDP.info

سەفەر ژاژوكی-KDP.info/  شەوی 3،4/12/2013 هەڤاڵی دێرینی بارزانیی نەمر (سلێمان حەدو شێنو زراری) لە تەمەنی 83ساڵی بە هۆی نەخۆشی كۆشندەی لە قەزای سۆران كۆچی دوایی كرد، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دڵسۆز سلێمان حەدو زراری لە ساڵی 1930 لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و شۆڕشگێڕ لە گوندی زرار سەر بە دەڤەری بارزان لە دایكبووە، لە تەمەنی منداڵی 2ساڵی دابووە لە گەڵ بنەماڵەكەی ئاوارەی توركیا بووە، هەتا گەورە بوونی بە غەریبی ژیاوە، لە ساڵی 1945 خانەوادەكەی لە گەڵ لەشكری بارزانییەكان بە سەرۆكایەتی شێخ ئەحمەد بارزانی و بارزانیی نەمر ئاوارەی كوردستانی رۆژهەڵات بووە، یەكێك لەو پێشمەرگە یانە بووە كە بەشداری كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردوو دوای تێكچوونی كۆماری كوردستان لە مەهاباد یەكێك لە هەڤاڵەكانی بارزانیی نەمر لە گەڵ هەڤاڵەكانی تر بەشداری لە رێڕەوە مێژووییەكەی بۆ سۆڤیەتی پیشوو كردووە لە پێناو مافەكانی ڕەوای كوردستان و ماوەی 12ساڵ دوور لەوڵات و غەریبی لە ساڵی 1959 لە گشت هەڤاڵەكانی كوردستان بە كوردستان شاد بووە، خوالێخۆشبوو سلێمان حەدو زرای یەكێك لەو پێشمەرگانە بووە بەشداری شۆڕشی ئەیلوول مەزنی كردووە و رۆڵی كارای هەبووە، دوایی نسكۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئاوارەیی ئێران دەبێت و بە هەمان رۆحیەوە بەشداری لە شۆڕشی گوڵان دەكات و دوای راپەرینی شكوهدار دەگەڕێتەوە كوردستان لە بەر خەبات و ماندووبوونی لە كۆنگرەی 13ی پارتی لە لایەن سەرۆك مسعود بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمر پی بەخشراوە، ماوەیی چەند ساڵ دەبێت كە تووشی نەخۆشی ببووە، شەوی 3،4/12/2013 هەڤاڵی دێرینی بارزانیی نەمر سلێمان حەدو شێنو زراری لە تەمەنی 83ساڵی بە هۆی نەخۆشی كۆشندەی لە قەزای سۆران كۆچی دوایی كرد، گەیشتە كاروانی هەرگیز نەمران.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار