سوپاسنامە
پڕ بە دڵ سوپاسی هاوسۆزی و هاوخەمی بەڕێز جەنابی كاك مەسـعود بـارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم، هەروەها پێزانینی زۆرم بۆ هاوخەمی برای بەڕێزم كاك كۆسرەت رەسوڵ و برای خۆشەویستمان مامۆستا موحسین دزەیی كە لەگەڵ نارێكی تەندروستی، بەڵام بەردەوام بەشداری پرسەكەمان بوو، لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ كاك سیداد بارزانی.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك، پ.د.ك) سەركردایەتی سلێمانی و هەولێری پارتی، تەواوی لق و مەڵبەندەكان، ئەندامانی پەرلەمان، وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و فەرماندە و ئەفـسەر و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، مامۆستایانی زانكۆ و ریش سپی و سەرۆك عەشیرەت و پیاوماقوولانی تەواوی عەشیرەتە بەڕێزەكانی كوردستان لە ناوچەكانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆك و كەركووك) بەتێكڕایی دەكەم. هەروەها حورمەت و رێزی زۆرم بۆ تەواوی ئەو دڵسۆزانەی كە بە هاتنیان یان بە ناردنی نامە و بروسكە و تەلەفۆن لە كۆستی گەورەمان بە كۆچی ناوادەی جوانەمەرگ (هینای كچم) هاوخەممان بوون و بەشداریان وای لێكردین كە سەبووریمان بێت و لەم دۆخەدا ئارام بینەوە. لەگەل ئەوپەڕی رێز و حورمەتی دووبارەم بۆ هەموو لایەك.
حـــەمید ئەفـەنــدی




