کۆمه‌ک و دیارییه‌کانی شڤان جارێکی ترگه‌یشنه‌وه کوردستان

هۆله‌ندا- تایبه‌ت به KDP.info/ شڤان پێشڕه‌و حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌نجوومه‌نی ده‌زگای (ئۆنلی فره‌ندس) ی هۆڵه‌ندییه له شاری ئامسته‌ردام که له‌ساڵی 2002دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا له 20ئه‌ندامی منداڵ و دواتر گه‌یشتۆته 550 ئه‌ندام، کاره‌کانی له چوار چێوه‌ی رێکخراوێکی وه‌رزشی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌که‌سایه‌تییه پێداویستییه‌کان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت و شڤانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نیشتیمان په‌روه‌ر و هه‌ستکردن به کوردبوونی خۆیی و بیرکردنه‌وه له هاوشێوه‌کانی خۆیی له هه‌رێمی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی عومه‌ر زاوێته‌یی به‌رپرس و پێشڕه و حه‌سه‌ن و شێرزاد یونس رۆژبه‌یانی و دیندار کۆچه‌ری کارگێڕانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتیمان هاوکاری و کۆمه‌کی سێیه‌مجاری ره‌وانه‌ی هه‌رێمی باشوری کوردستان کرد له رێگای (ستێرس ترانسپۆرت) کۆمپانیای عیزه‌ت زاوێته‌یی به‌خۆبه‌خشانه.
له‌په‌یامێکی کورتی پارتیماندا که له‌لایه‌ن دیندار کۆچه‌ر به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتیمان له هۆڵه‌ندا پێشکه‌شکرا گوتی :ئێمه به‌ناوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتیمان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی کاک شڤان ده‌که‌ین، ئه‌وه بۆ جاری سێیه‌مه که ده‌توانێت کۆمه‌کێکی باش له که‌لوپه‌لی پێداویستی وه‌رزشی پێشکه‌شی رێکخراوی پارا ئۆلیمپیکی کوردستان بکات، که ئه‌مه‌ش په‌روه‌رده‌ی کاکه پێشڕه‌وه که‌به کوردایه‌تی و رێبازی پیرۆزیی بارزانی گۆشی کردوه‌وه و ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی لادروست کردووه، هیواخوازین که هه‌موو رۆڵه و نه‌وه‌کانی کوردستان که‌م و زۆر بتوانن خزمه‌تی کورد و کوردستان بکه‌ن و ئێمه‌ش ئاماده‌ین هاوکاریان بکه‌ین.




