جه‌عفه‌ر ئێمێنكى: نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى كابینه‌ى هه‌شته‌م كاندید كراوه‌و شاندێكیش بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى پێكهێنراوه

دواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، جه‌عفه‌ر ئیمێنكى ئه‌ندام و گووته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رۆشنایى خسته‌ر سه‌ر ته‌وه‌ر و بابه‌ته گفتوگۆكراوه‌كانى نێو كۆبونه‌وه‌كه و رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا و له‌و رووه‌شه‌وه ئێمێنكى رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانى سوپاسى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد كه ده‌نگ و متمانه‌یان داوه به پارتى .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" به‌و پێیه‌ى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه، بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو ته‌كلیف ده‌كرێت .
ئێمنكى ئه‌وه‌شى خسته روو كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى پێكهێنراوه و روونیشیكرده‌وه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به تێكڕاى ده‌نگ نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم كاندید كراوه.
http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=115753&l=1




