كاكەمین نەجار پێشوازی لە وەفدێكی بالای حزبی شیوعی كوردستان دەكات

كاكەمین نەجار سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر. پێشوازی لەوەفدێكی بالای حزبی شیوعی كوردستان كرد. لەدانیشتنێكدا تیشك خرایە سەردواین پەرەسەندنەكانی ناوخۆی كوردستان وعیراق وناوچەكە وكۆدەنگی ویەكگرتویی كورد لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش بەپێویستی ئەم قۆناغە زانرا كەلەسەر تەواوی حزب ولایەنە سیاسیەكان پێویستە پاراستنی ناومالی كوردی بخرێتەپێش بەرژەوەندی حزبی وشەخسی.
لەبەشێكی تری دانیشتنەكەدا رۆشنایی خرایەسەر پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەم چەند رۆژەی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی هەلبژاردنەكان دەست دەكات بەگفتو گۆ لەگەل لایەنەكانی تر بۆپێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم . حزبی شیوعی كوردستان ئومێدیان خواست كابینەی هەشتەم بەبەشداری تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەكان بێت هەر حزبە و بە پێگەی جەماوەری خۆی بەشداری بێت لە حكومەتی داهاتوودا تا حكومەتێكی فرە دەنگ و فرە رەنگ بێت لەدواتەوەری كۆبونەوەكە تەئكید لەپەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان وحزبی شیوعی كوردستان كرایەوە




