UNCHRرێز له‌ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌نێت ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی یه‌ك ملیارد و 50 ملیۆن دینار بۆ په‌ناخوازان خه‌رج ده‌كات
ئه‌مڕۆ 4/11 له ئۆفێسی سه‌ره‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی UNCHR له هه‌رێمی كوردستا (ویلیه‌م تۆڵ) و عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، خه‌ڵات و رێزلێنان به‌خشرایه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوان و خزمه‌ته گه‌وره‌و به‌رچاوانه‌ی بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كردونی، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی تایبه‌ت به ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كان خرایه‌ڕوو.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و جێگره‌كه‌ی پێشوازییان كرد له ویلیه‌م تۆڵ بێڵ، به‌رپرسی یه‌كه‌می UNCHR له هه‌رێمی كوردستان، له‌دانیشتنێكدا تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخ و گوزه‌رانی ئاواره‌كان و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی پێویستن بگیرێنه به‌ر بۆ وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان.
له‌دیداره‌كه‌دا عه‌زیز شێخ ره‌زا به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شاندی میوانی كرد و تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی تووشی لێقه‌ومان و بارودۆخێكی خراپی سروشتی و گیانی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستاكه به‌هۆی خراپی ره‌وشی وڵاتی سووریا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه و له كامپه‌كاندا نیشته‌جێكراون و له‌لایه‌ن (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه له‌ڕێگای ئۆفێسه‌كانییه‌وه رۆژانه هاوكاری و یارمه‌تیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ویلیه‌م تۆڵ ئاماژه‌ی به كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دا‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و خزمه‌ته له‌بننه‌هاتووه‌ی ده‌زگاكه‌ن كه پێشكه‌شی ئاواره‌كانی ده‌كات، هاوكات گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌هانای ئاواره‌كانه‌وه چووه و خزمه‌تی پێشكه‌شكردوون، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ساتی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و به به‌رنامه توانیویه‌تی كه‌موكوڕیی خێزانه ئاواره‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌میش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو چه‌ندی رێكخراوی دیكه‌ی بواری فریاكه‌وتن، هاوكات ئه‌ركه گرنگه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی له به‌هاناوه‌چوونی په‌نابه‌ران و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان له كامپه‌كاندا.
هاوكات مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پوخته‌یه‌ك له ئیش و كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ماوه‌كانی رابردوو بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: جگه له‌و كارانه‌ی تاكو ئێستا له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه ئه‌نجامدراون بۆ په‌نابه‌ران، له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش كاری گرنگترمان ئه‌نجامداوه‌و به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ری، له‌وانه ئێستاكه (9) هه‌زار منداڵی بێباوك له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه هاوكاری مانگانه‌یان ده‌درێت، ئه‌میش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و خاوه‌نكارو سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوكات له‌ڕێگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چاودێری باشیان ده‌كرێت له‌پێناو درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن، جگه له‌مانه‌ش له‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندندا هه‌وڵماندا كه‌لێنێكی باش له‌و بواره‌دا پڕ بكه‌ینه‌وه كه له‌ساڵانی پێشوودا توانیومانه له كامپه‌كانیش قوتابخانه‌ی كاتی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌و كه‌مپانه له‌پرۆسه‌ی خوێندن دانه‌بڕێن.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌و خێزانه ئاوارانه دا كه له‌ناوخۆی عێراقیشه‌وه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش له مووسڵ و كه‌ركووك، به‌تایبه‌تی برا مه‌سیحیه‌كان، كه له‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ هه‌رێم، توانیومانه پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین. هه‌روه‌ها گوتی: ده‌زگاكه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن كارده‌كات و هیچ هاوكاری و یارمه‌تیه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و حزبێكه‌وه وه‌رناگرێت، به‌ڵكو ته‌نها پشت به هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌به‌ستێت. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2011 ده‌زگا هاوكاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وانی له باكووری كوردستان كرد به ناردنی خانوی ده‌ستكرد، هاوكات 60 ترێله خۆراك و پێداویستیمان بۆ ناوه‌وه‌ی سووریا ره‌وانه كردووه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی په‌نابه‌رانی بۆ وه‌رزی زستان، مو‌سا ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: پێمان باشه له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNCHRهه‌ماهه‌نگی زیاترمان هه‌بێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری په‌نابه‌ران، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستان. سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، به‌داخه‌وه سستیه‌كی زۆر هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و باشتركردنی گوزه‌رانی په‌نابه‌ران، هه‌وڵده‌ده‌ین ژێر خێمه‌كات كۆنكرێت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له قوڕولیته‌ی زستان و باران بارین بپارێزرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا ویلیه‌م تۆڵ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی وه‌رزی زستان، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد كاره‌كان به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه له‌گفتوگۆداین ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی زستان، بێگومان له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاره ته‌كنیكیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، هاوكات ده‌زگا ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كاندا، كاره ته‌كنیكیه‌كان له‌خۆبگرێت بۆ خزمه‌تكردنی په‌نابه‌ران، له‌وانه‌ش بۆ وه‌رزی زستان كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی به‌تانی، سۆپا، نه‌وت، كه‌لوپه‌لی زستانه.
پاشان له‌پرێس كۆنفرانسێكدا شاندی میوان و سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ی دیداری نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNCHRخرایه‌ڕوو، هاوكات خه‌ڵات و سوپاس و پێ‌زانین و رێزلێنان به‌خشرایه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامانه‌ی پێشكه‌شی خێزانه په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان ده‌یكات له كامپه‌كاندا.
له‌پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، مو‌سا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌سه‌ره‌تای هاتنی په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها به‌شێوه‌ی كاش (150641250) ملیارێك و په‌نجا ملیۆن و شه‌شسه‌د و چل و یه‌ك هه‌زار و دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار خه‌رج كراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه راسته‌وخۆ پێشكه‌شی ئۆفێسه‌كانی ده‌زاگا له كه‌مپه‌كان كراون و به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا دابه‌شكراون.




