٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

لە كامپەكانی عەربەت و باسرمە سوتەمەنی و پێداویستی بەسەر 1000 خێزانی پەناخوازدا دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانیدا لە كامپی ئاوارەكانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان، هاوكاری 1000 خێزانی پەناخواز لە كامپەكانی عەربەت و باسرمە دابەش دەكات.

لەدرێژەی خزمەتكردن بە پەناخوازانی رۆژئاوای كوردستان كە لەهەردوو كامپی عەربەت و باسرمە نیشتەجێكراون، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەكی بەردەوام لەرێگای ئۆفیسەكانیەوە خزمەتی پەناخوازان دەكرێت، ئەمڕۆش بە هاوكاری رێكخراوی (ئاكتد) لە كامپی عەربەت هەڵمەتی دابەشكردنی سووتەمەنی كە پێكهاتبوو لە (60 لیتر) بەسەر 446 خێزانی پەناخوازی رۆژئاوای كوردستاندا دابەشكرا، هەروەها دابەشكردنی ئامێری ئاگركوژێنەوە و سۆپە و خۆراك بۆ 25 خێزانی ئاوارە كە تازە هاتبوونە كامپەكە.

لەلایەكی دیكە و لەدرێژەی چالاكی و هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا لە كامپی باسرمە، پاش گواستنەوەی ئەو خێزانانەی لە كامپی بێخمە نیشتەجێبوون بۆ كامپی باسرمە، هاوكاری بەسەر 90 خێزاندا دابەشكرا، هاوكارییەكەش بریتی بوون لە خۆراكی رۆژانە، جگە لەمەش بەشێوەیەكی بەردەوام موكێت و بەتانی دۆشەك بەسەر 300 خێزاندا دابەشكرا جگەلە برنج و قەنینەی غاز و چەندین پێداویستی دیكەی ئەو خێزانانە.

هەواڵی پەیوەندیدار