٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆتردام ئیدانه‌ی ته قینه وه‌که‌ی له هه ولێر ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مستردام-  تایبه‌ت به‌ KDP.info/ بەبۆنەی ئەو خەبەرە ناخۆشو دڵتەزێنەی کە  لە هەولێری پایتەختی کوردستان روویدا، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و لە هەمان کاتدا هاوکاری و دڵسۆزیمان بۆ پایته‌ختی خۆشەویست و پارتیمان دووپاتدەکەینەوە وە هەرکاتێك پێویستی کرد ئێمە هەمیشە لە خزمەتی میللەت و پارتی خۆمانین.
دیارە ناحەزان و دوژمنانی کوردستان چاویان بەو ئارامی و دیموکراسییەی کە لە کوردستاندا هەیە هەڵنایەت و هەمیشە هەوڵی تێکدانی ئەو دەستکەوتانەی کوردن، کە لە هەرێم دروست بووە کە کورد بە رەنجی خوێن و قوربانی بە دیهێناوە.
گەلی کوردستان دوای دەنگدانەکەی ئەم مانگە بە تاقیکردنەوەیەکی گەورەی دیموکراسیدا تێپەڕیوە و  تێیدا ئەو لایەنانە سەرکه‌وتن کە بە راستی لە ناو خەڵکن و خەمخۆری میللەتن، بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێ زیاتر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێویستی بەوەیە کە دوژمن و دۆستی خۆی جیابکاتەوە و بەرەنگاری ئەو لایەنانە بێتەوە کە خزمەتی بێگانە و دوژمنی کورد دەکەن و دەبێت بە جددی و بێ ترس دژی ئەو کەسانە بین کە هەوڵی پلان بۆ شێواندنی رەوشی کوردستانن. 
دووبارە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ ئێوەو خانەوادەی شەهیدان دەکەین و هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەکەین.

رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆتردام

هەواڵی پەیوەندیدار