هەولێر...خۆشحاڵیی هاووڵاتییان بە سەركەوتنی لیستی (پ.د.ك)

هەولێر--- kdp.info/ ئەمشەو جەماوەری شاری هەولێر بەمەبەستی دەربڕینی خۆشحالییان بەسەركەوتنی لیستی سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێی ئامارە نافەرمییەكان؛ لە چەند شوێنێك رژانە سەر شەقامەكان و خۆشحاڵی خۆیان بە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربڕی. هەروەها لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی بە پێی هەندێك ئاماری نافەرمی كە لیستی سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردندا سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەكان و سەركەوتنی لیستی سەد و دەی پارتی بەرز و پیرۆزیان راگرت.




