٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

سەبارەت بە كۆتایهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی كۆتایهاتنی سەركەوتووانەی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم. سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی هەرێمی كوردستانە و دەستكەوتێكی مەزنیشە بۆ گەلەكەمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییە بەڕێزەكان دەكەم هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن و لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك هەموو جۆرە تەقەیەكی خۆشی ڕابگیرێت و هەروەها هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بگرن كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیێنرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
21ـی 9ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار