٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

سەرچاوەیەکی پارتی: پارتی بە درۆیەکانی کەنالی پەیام لاواز نابێت، درۆکانیان نیشانەی خراپی باری دەروونیانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/  کەنالی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی هەواڵیکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە (مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نووسراوێکی نهێنیدا ئاماژە بەوە دەکەن پارتەکانی دەسەڵات شکستی گەورە دەهێنن و کۆمەڵی ئیسلامیش لە هەڵبژاردەن موفاجەئەی دەبێت. سەرچاوەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بە درۆ دەخاتەوە و بە پروپاگەندەی هەڵبژاردنی دادەنێت.

لەمبارەوە سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکرات کوردستان بە   KDP.infp راگەیاند: ئەم هەواڵەی کەنالی پەیامی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی بڵاویکردۆتەوە، هیچ راستییەکی تیدا نییە و درۆیەکی شاخدارە. ئەمە بەشێکە لەم هەلـمەتە نزمەی هەڵبژاردن،  بەڵام  ئەم چەشنە پروپاگەندانە  هیچ سودێکی بۆ ئەو لایەنە تێدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت ئەوان هەست بە تێکشکانی دەروونی خۆیان دەکەن. هەروەها لەبیری نەکەین ئەمە پێشیلکارییە  لە پرۆسەی دەنگدان.

هەمان سەرچاوە رایگەیاند: ئەم پروپاگەندانە سودی کەنالی پەیام نادات، چونکە لەسایەی هەڵبەستنی هەواڵی درۆ ناتوانێت باری لاسەنگی حزبەکەیان راست بکاتەوە، کە هەست دەکەن لە پرۆسەی پروپاگەندە بۆ خۆیان دواکەوتوون و پارتیشان کردۆتە ئامانجی خراپی خۆیان. پارتی لەوە بەهێزترە بەمجۆرە قسە نادروستانە لاواز بێت ، هەروەها پارتی بە گیان و دیدگایەکی  کوردستانی و بەرپرسانە چۆتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردن.. ئەم رونکردنەوەش هەر بۆ ئەوە بوو، خەڵک بەلارێدا نەبردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار