له ئامێدی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی ئاهه‌نگی پشتیوانی له لیستی (110)ی (پ.د.ك) به‌رێوه‌چوو

له‌شاری ئامێدی به ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسان ئاهه‌نگی پشتیوانی بۆ لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تادا فه‌ریق فارۆق له به‌رپرسی لقی 18 وتاری به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد‌و دواتر به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی ئامێدی نوێ نیه به‌ڵكو مێژووه‌كه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی رابردوو له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانیه‌وه تائێستا ئه‌م خه‌باته درێژه‌ی هه‌یه‌و شانازی به‌جه‌ماوه‌ری خۆراگری ئامێدیه‌وه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها باسیشی له رۆڵی خۆراگری خه‌ڵكی ئامێدی كرد له پشتیوانی و پشتگیریه به‌رده‌وامه‌كانی نه‌وه‌كانی ئه‌و شاره له بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ریه‌ك له چیای مه‌تین و گاره‌شی وه‌كو دوو هێمای به‌رگری به‌هێز بۆ ئه‌وشاره پێناسه كرد.
دواتر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا چین و پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره به ده‌ربرینی ئاهه‌نگ و دیلان پشتیوانی خۆیان له‌سه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر و لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی دووپاتكرده‌وه.




