ئومێد خۆشناو: هیواخوازین ده‌نگده‌رى پارتى ئه‌و بێ حورمه‌تیانه‌یان له‌به‌ر چاو بێت که له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو به‌رانبه‌ر به‌ڕه‌مز‌ه‌كانى كرا

هه‌ولێر- KDP.info/ كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ده‌بێت ده‌نگده‌رى پارتى ئه‌و بێ حورمه‌تیانه‌یان له‌به‌ر چاوبێت که له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو به‌رانبه‌ر به ڕه‌مزى پارته‌كه‌یان كرا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو پارتى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره تۆمار ده‌كات.
ئومێد خۆشناو كاندیدى ژماره 22 له لیستى 110ی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ KDP.infoسوپاسى بانگه‌شه‌كارانى پارتى كرد‌و گوتى :" ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سوپاسى گه‌نجان ولاوان قوتابیان و لایه‌نگرانى خۆمان ده‌كه‌ین له ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن توانیان به شێوه‌یه‌كى زۆر هێمنانه‌و دوور له توندوتیژى بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌یان بكه‌ن و له خروقات دوور بن.
گوتیشى :" چاوه‌ڕانین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتى ده‌نگێكى ئێجار گه‌وره به ده‌ست بهێنێت كه ئیستحقاقى ڕاستى ده‌نگده‌رانى بۆ ڕوون ببێته‌وه و ده‌نگده‌رانى پارتى ئه‌و ماوه‌ى چوار ساڵه بیرى خۆیان بهێننه‌وه كه چۆن بێ ڕێزى و بێ حورمه‌تى به‌رانبه‌ر به پارتى و ڕه‌مه‌زه‌كانى پارتى كراوه بڵێن ئه‌و بێ ده‌نگییه‌ى له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو هه‌ڵمان بژارد ئه‌وه به ده‌نگدانێكیان بۆ ڕێبازى پارتى وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانى پارتى ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌نجان و قوتابیان به‌شدراى هه‌ڵمه‌ته‌كانیانن و ئه‌وان موژده‌ى سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن به پارتى .




