٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌ندامانى گۆڕان و یه‌كگرتوو هاتنه‌ ناو ڕیزه‌كانى (پ.د.ك)

سەرچاوە: KDP.info

كوردستان – تایبه‌ت به‌ KDP.info/ به‌ ئاماده‌بوونی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و فه‌ریق فارووق به‌رپرسی لقی هه‌ژده‌ى ئامێدی له‌ باره‌گاى لق پێنج سه‌د ئه‌ندام و لایه‌نگرو كاربه‌ده‌ستانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ هه‌ردوو حزبه‌كه‌یان جیابوونه‌وه‌ و هاتنه‌ ناو ڕیزه‌كانى پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌باتی شه‌ست و حه‌وت ساڵه‌ و لیستی سه‌دو ده‌ى پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی دووپات كرده‌وه‌. له‌ لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان بیست و پێنج ئه‌ندامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هاتنه‌ ناو ریزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان و په‌یوه‌ندییان به‌ لقى پازده‌ى پارتى له‌ خانه‌قین كرد .

هەواڵی پەیوەندیدار