په‌یامی لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاى سلێمانى - گه‌رمیان - پارتى دیمو‌كراتى كوردستان

KDP.info/ خه‌ڵكى سه‌ربه‌رزى سلێمانى
هه‌ڤاڵان ، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ، خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ، گشت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى به‌ڕێزی پارتیمان له سنورى پارێزگاى سلێمانى و میحوه‌رى گه‌رمیان .
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك – گه‌رمیان و لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له پارێزگاى سلێمانى – گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تین و ناوى پارتایه‌تى ئێوه به‌رز ده‌نرخێنێ و وه‌كوو نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی دیموكراسی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ كه له‌گه‌ڵ نه‌ریت و بنه‌ماكانی كاری پارتایه‌تیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ.
به‌شدارى بێ وێنه‌تان له هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پشتگیریتان بۆ لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ژماره 110 جۆش و خرۆشێكى بێ هاوتاى به‌خشیه ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه گه‌وره‌یه‌ى له ڕۆژانى ڕابردوودا، گه‌وره‌یی پارتى و ڕێبازه‌كه‌ى بارزانى نه‌مرى له‌ناو شارى سلێمانیدا به‌رجه‌سته‌كرد. به‌حه‌ق ئه‌و وته‌یه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانیتان سه‌لماند كه (سلێمانى و پارتى و بارزانى لێك جیاناكرێنه‌وه)
به شێوازى هێمنانه‌و شارستانیتان له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنداو به ڕه‌فتارى جوان و ڕێزگرتنتان له خه‌ڵكى سلێمانى و لایه‌نگرانى حیزبه‌كانى دیكه، نمونه‌یه‌كى به‌رزتان پێشكه‌ش كرد و بوونه نیشانه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ئیلتزام به پرینسیپه‌كانی پارتایه‌تی و فه‌رمانه‌كانى سه‌رۆك بارزانى و ڕێنمایه‌كانى سه‌ركردایه‌تی و یاسا‌و ڕێساكانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ، ئێوه بوونه‌ته جێى باس و ئیعجابى هه‌موو دانیشتوانى ئه‌م شاره خۆراگره.
له ڕۆژانى داهاتووداشدا له ئێوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت درێژه به‌و جۆش و خرۆشه تان بده‌ن تا پرۆسه‌ى ده‌نگدان ته‌واو ده‌بێ و به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتنى ئیراده‌ى خۆتان و پارتى دیموكراتی كوردستان ده‌چننه‌وه .
چاوه‌ڕوانى و دڵنیایی هه‌موومان له ئێوه‌ى تێكۆشه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕۆژى 21 / 9 به هه‌مان تین و تاوى ڕۆژانى ڕابردووه‌وه و له‌ژێر دروشمى (پێكه‌وه به‌ره‌و كوردستانێكى گه‌شتر) بچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستى ژماره 110 ، لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، لیستى ئاوه‌دانى و ئاشتى و سه‌قامگیرى ، لیستى سه‌ربه‌خۆیی و ئازادى و خۆشگوزه‌رانى بده‌ن و كوردستانه ئازیزه‌كه‌مان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر ببه‌ن .
بژى كورد ، بژى كوردستان
هه‌ر شه‌كاوه بێ ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان
پێشكه‌وتووتر بێ پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌یی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى
سه‌ركه‌وتوبێ ئه‌زموونى دیموكراسى له سایه‌ى كوردستانێكی گه‌شتردا




