٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌ ئاكرێ ئاهه‌نگێك بۆ پشتیوانی لیستی 110ی (پ.د.ك) و كاندیده‌كانی به‌رێوه‌چوو

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌ شارى ئاكرێ به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى بۆ پشتگیرى كردن له‌ لیستى 110ى پارتى دیموكراتى كوردستان و كاندیده‌كانى به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان، سه‌روه‌ریان بارزانى نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسى هه‌میشه‌ زیندوو ده‌ستى پێكرد، دواتر له‌ لایه‌ن سه‌ربه‌ست ته‌روانشى به‌رپرسى لقى 9ى پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یڤى به‌خێرهێنان ده‌ستى پێشكه‌شه‌ كرا، به‌رپرسى لقى 9ى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ ناوى جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌ره‌ش و ئاكرێ به‌ خێرهاتنى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى كرد و سه‌رۆك بارزانى دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن و ده‌نگ به‌ لیستى 110ى پارتى و كاندیده‌كانى ده‌ده‌ن.
دواتر به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌خێرهاتنى جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى كرد و خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربرى كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌ره‌ش و ئاكرى ده‌بینێت.
له‌ به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه‌ كرد كه‌ رێگایه‌كى دوور و درێژمان له‌پێشه‌ و ئێستا له‌ بن چیاین و ناوه‌ستین تا نه‌گه‌ینه‌ لوتكه‌ى چیاى پیكه‌سه‌ر.
دواتر سه‌رۆك بارزانى تیشكى خسته‌ سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و داواى له‌ ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى پارتى كرد كه‌ به‌شدارى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكه‌ن، دواتر سه‌رۆك بارزانى باسى له‌ مێژووى شارى ئاكرێ كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئاكرێ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین قه‌زاكانى ئێراق و خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربرى كه‌ شارى ئاكرێ گه‌وره‌ بوونێكى به‌رچاوى به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
له‌ كۆتایى وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى جارێكى تر به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووانى كرد و داواشى كرد ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ رۆژى 21ى ئه‌م مانگه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و كار بۆ سه‌ركه‌وتنى لیستى 110ى پارتى دیموكراتى كوردستان و كاندیده‌كانى بده‌ن.
دواتر ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كانى لیستى 110 پارتى به‌ ئاماده‌بووان ناسێندران و دواتریش مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند گۆرانیه‌ك له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى كوردستانه‌وه‌ كۆتایى به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.

 

ده‌قی وتاری به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=113097&l=1

هەواڵی پەیوەندیدار