ژمارهیهك ههڵسوڕاوی گۆڕان له ههولێر پهیوهندی به ڕیزهکانی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه دهکهن

ههولێر- KDP.info/ دوایى ئەوەى بۆیان رون بۆوە کە بزووتنەوەى گۆران خزمەت بەکوردستان و خەلکەکەى و گەنجان ناکات، لە شارى هەولێر ژمارەیەک لە هەلسوراوانى بزووتنەوەى گۆران بریاریاندا سەنگەرى کارو خەبات و چلالاکییەکانیان لە نێو بزووتنەوەى گۆران بگوازنەوەو خەباتى تازە دەست پێبکەن لە نێو رێبازى پارتى و بارزانى. ئێوارى ئەمرۆ لە هەنگاوێکدا لە نێو هەر یەک لە ناوچەى راپەرین و ناوچەى برایەتى عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى بەرپرسى ناوچەى راپەرین و برایەتى بە جیا پێشوازی لە ژمارەیەکى زۆرى هەلسوراوانى بززوتنەوەى گۆران لە شارى هەولێرکرد. لە دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو لەگەل هەلسوراوانى گۆران وێراى خۆشحالى بە هاتنى ئەو ژمارە زۆرەى گەنجان و هەلسوراوانى گۆران بۆ نێو ریزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان،
بەرپرسى لقى دوو تەئکیدى کردەوە پارتى لە مێژووى دامەزراندیەوە جێگاى هەموو چین توێژێک بوەو خزمەتى بەهەموو خەلکى کوردستان بەتایبەتى لاوان و گەنجان کردوە بەبێ جیاوازى و داکۆکى کردوە لە نەتەوەو نیشتمان وپارێزگارى کردن لە دەستکەوتەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، هەروەها عەلى حسین ئامادەیى نیشاندا وەک هەر ئەندامێکى پارتى بەیەک چاو سەیریان بکرێت وخزمەت بکرێن، لە بەرامبەردا هەلسوراوانى بزوتنەوەى گۆران ئاماژەیان بەوەکرد بە بروابوون بەکارو بەرنامە خزمەتەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بریارماندا بگەرێنەوە ناو ریزەکانى پارتى و لەناو ئەو رێبازە درێژە بەخەباتى خۆمان بدەین، هەلسوراوان تەئکیدیان کردەوە لەم هەلبژاردنەش هەموومان بەقەناعەتەوە لەگەل کادیرانى پارتى هەول بۆ سەرخستنى لیستى 110ى پارتى دیموکراتى کوردستان دەدەین.