كریستوف یلدا ترخان : پارتى به‌قبوڵ كردنى ئاینى جیاواز دیموكراتییه‌تى له‌سه‌ر خۆى چه‌سپاندووه

هه‌ولێر _ KDP.info/كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه به‌رنامه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خزمه‌تكردنه به خه‌ڵكى كوردستان و قبوڵكردنى فره ڕه‌نگى و فره ئایینه ئاماژه به به‌رنامه‌ى كارى خۆشى ده‌كات بۆ په‌رله‌مانى كوردستان.
كریستوف یلدا ترخان ناسراوه به ڕێبوار یه‌ڵدا كاندیدى ژماره (3) له لیستى (110)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى :"به‌رنامه‌ى من له‌ناو چوار چێوه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌دایه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دایڕشتووه بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بۆیه به‌لامه‌وه به‌رنامه‌كه گرنگه، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن به‌لاى منه‌وه گرنگ بێت كه كارى له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌ویش یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كان دواتر یه‌كسانى كۆمه‌ڵگا و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵك ده‌بێت یه‌كێك بێت له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كان ".
گوتیشى :"به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو كارم له‌سه‌ر بابه‌تى ڕێكخراوه‌یى و پیشه‌ییه‌كان كردووه بۆیه ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش چوونى ئه‌و بواره بكه‌مه‌وه".
ڕێبوار یه‌ڵدا ده‌رباره‌ى پرسى بایه‌خدانى پارتى به‌سه‌رجه‌م ئاین و ره‌نگه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌شى خسته‌كه پارتى حزبێكى دیموكراتیه و من وه‌ك ئاشوریه‌ك ناسنامه‌ى خۆم له‌ناو ئه‌م پارته پاراستووه له كاتێكدا ڕۆژێك هه‌ستم نه‌كردووه ئه‌م ناسنامه‌یه‌م پێشێل ده‌كرێت لایه‌نى دووه‌مى بایه‌خدانى پارتى به جیاوازى ئاینى ئه‌وه‌یه كاتێك شۆڕشى ئه‌یلول ده‌ستى پێكردووه ژماره‌یه‌كى زۆر ئاینه جیاوازه‌كان و ئاشوریه‌كان بوونه‌ته پێشمه‌رگه و به‌شێكى زۆریشان شه‌هید بوون بۆیه خه‌ڵكى ئێمه زیاتر پشگیرى شۆرش و هاوكارى بوون له‌وه‌ى بێ لایه‌ن بووبن چونكه ئه‌و ڕێبازه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه گوتى :" سه‌رجه‌م مافه‌كانى كوردستان له‌به‌رنامه‌ى پارتى ئاماژه‌ى پێدراوه بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵى سه‌رخستنى چه‌مكه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بده‌ین".
گوتیشى:" داواده‌كه‌م سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان ڕۆژى ده‌نگدان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه ببێته كۆڵه‌گه‌یه‌ك بۆ به‌هێز بوونى چه‌مكى دیموكراتیه‌ت له هه‌رێمى كوردستان چونكه ده‌بێت له‌م ڕێگایه‌وه سه‌رنجى هه‌موولایه‌ك ڕاكێشین بۆئه‌وه‌ى كه بزانن چه‌نده كۆمه‌ڵگایه‌كى كراوه‌و دیموكراتین، ئه‌وه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه كادیر‌و ئه‌ندامانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن كه ده‌بێت له‌م ڕۆژه‌دا هانى براو خوشك و لایه‌نگرى حزبه سیاسى و فره پێكهاته‌كان بدرێت له‌و ڕۆژه‌دا بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى خۆمان وشیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ده‌نگ بده‌ن به لیستى 110 بۆ ئاوه‌دانى خۆشگوزه‌رانى.




