مه‌یاده محه‌ممه‌د: هه‌وڵى نه‌هێشتنی دیارده‌ی ژنكوژی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌م

هه‌ولێر- KDP.info/ كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو هه‌وڵى نه‌هێشتنی دیارده‌ی ژنكوژی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ده‌شڵێت"دڵنیاشم له‌وه‌ى كه به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هوشیارى خێزان پێگه‌ى ئافره‌تانیش شایسته‌تر و باشتر ده‌بێت".
مه‌یاده محه‌ممه‌د ئیسماعیل كاندیدى ژماره (85)ى لیستى (110):لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى :" هه‌وڵى نه‌هێشتنی دیارده‌ی ژنكوژی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌م، دڵنیاشم له‌وه‌ى كه به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هوشیارى خێزان پێگه‌ى ئافره‌تانیش شایسته‌تر و باشتر ده‌بێت ".
گوتیشى :" هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ندین قوتابخانه‌ی دیكه بكرێته‌وه و خوێندنی خێرا له‌به‌ر چاو بگیرێت بۆ ئه‌و كچانه‌ی به هه‌ر هۆكارێك بێت، چاودێرییه‌كی ورد و ته‌واوی ئه‌و سزایانه بكه‌م كه له دادگاكانی كوردستان ده‌رده‌چێ و به‌سه‌ر تاوانباراندا ده‌سه‌پێتـ".




