فرحان جوهر قادر: یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانم نوێكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى ئیدارى هه‌رێمى كوردستانه

هه‌ولێر _ KDP.info/ كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كارى جدى له‌سه‌ر سیسته‌مى ته‌ندروستى و نوێكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى ئیدارى كوردستان ده‌كات ئاماژ به‌وه‌ش ده‌كات بایه‌خ به پێشكه‌وتنى خزمه‌ت گوزارى دێهاته‌كانى كوردستان ده‌كات.
فرحان جوهر قادر كاندیدى ژماره (61)له لیستى (110)پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ KDP.infoگوتى :" یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانم نوێكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى ئیدارى هه‌رێمى كوردستانه، دووه‌م دابینكردنى بیمه‌ى بێكارى بۆ خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و گرنگیدان به كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بایه‌خى ته‌واو بدرێت به خێزانى شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران و ئیمتیازاتیان زیاتر بكرێت بۆئه‌وه‌ى ژیانێكى شایسته له كوردستان ببه‌نه سه‌ر".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو چۆن ده‌بێت بایه‌خ به شاره‌كان بدرێت ئاواش بایه‌خ به دێهات و قه‌زاو ناحیه‌كان بدرێت و جیاوازیه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.




