هیڤا حاجى میرخان: پشتگیرى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ گه‌نجانى كوردستان ده‌كه‌م

هه‌ولێر - KDP.info/ له لێدوانێكدا كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌بێت ئافره‌ت له‌ڕێگه تواناکانیەوە بتوانێت سوود بە کۆمەڵگا بگەیەنێت و لە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەیدا بێت , ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ڕێگە خۆشکردن بۆ هاتنە پێشەوەی ئافرەتان و کارا کردنی تواناکانیان ئەرکی هەموو لایەکە.
هیڤا حاجى میرخان كاندیدى ژماره (59)ى لیستى (110)ی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى :" په‌یامی من ئه‌وه‌یە كه ئافره‌ت ده‌بێت واپه‌روه‌رده بكرێت كه ئه‌رك و ڕۆڵ و مافى خۆى بزانێت، پێویسته لەبواری ئابوورى سوود لە ئافره‌ت وه‌ربگیرێت .
هەروها دەڵێت : هه‌وڵى خۆم ده‌خه‌مه كار بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له‌سیسته‌مى په‌روه‌رده بكه‌م .
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ده‌بێت ڕۆڵى ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگەدا كاراتر بكرێت بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگەیه‌كى چالاك و ته‌ندروست له ڕووى سیسته‌مى سیاسیه‌وه فه‌راهه‌م بكرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ى تواناكانى ئافره‌تان له بوارى داراییه‌وه یه‌كێكه له ئه‌ركه گرنگه‌كان و پشگیرى لێ ده‌كه‌م گوتیشى :" پشگیرى ته‌واو له دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ببنه خاوه‌نى كار‌و پیشه‌یه‌ك كه توانا داراییه‌كانیان باشتر بكات .




