نورى حمه‌عه‌لى :ئامانجم خزمه‌ت كردنى خه‌ڵكى كوردستانه

هه‌ولێر _ KDP.info/ كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه چۆن له خه‌باتى شاخ و شار كارى كردووه بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان، به‌چوونه په‌رله‌مانیش درێژه به خزمه‌تكردنى ده‌دات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كارده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشه‌ى نیشته‌جێبوون.
نورى حمه‌عه‌لى كاندیدى ژماره (4)له لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ژمارە (110) له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى :" له ماوه‌ى ڕابردوودا چۆن به‌رده‌وام بووم له خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان ئاواش به چوونه په‌رله‌مانم به‌رده‌وام ده‌بم له‌و خزمه‌تكردنه، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوى كاره‌كانیشم بە خزمه‌تكردن به خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و كه س و كارى ئه‌نفال و كیمیاباران و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى نیشته‌جێبوون دەست پێ دەکەم .
گوتیشى : یه‌كێكى دیكه له ئه‌ركه‌كانم هاوكارى كردنى خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و بایه‌خدان به كه‌رتى ته‌ندوستى له كاتێكدا هه‌وڵى جددى ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى ته‌ندوستى له قه‌زاو ناحیه و گونده‌كان به‌ره‌و ئاستێكى باشتر هه‌نگاو بنێت هاوكات له كه‌رتى په‌روه‌رده‌و خوێندنیش به‌هه‌مان شێوه .




