مه‌دینه ئه‌یوب: كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئافره‌ت به مافه زه‌وتكراوه‌كانی شاد بكرێته‌وه

هه‌ولێر- KDP.info/ له لێدوانێكدا به‌ربژێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئافره‌ت به مافه زه‌وتكراوه‌كانی شاد بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ده‌یه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
مه‌دینه ئه‌یوب ئه‌حمه‌د كاندیدی ژماره (48)ی لیستی (110): ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی كاری بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان بۆKDP.info گوتی: كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه ئافره‌ت به مافه زه‌وتكراوه‌كانی شاد بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئازاد و خاوه‌ن داهات بێت، كه‌متر رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بێته‌وه، كه ئازاد بوو و ترسی له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه‌ما داوای مافه زه‌وتكراوه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كار له‌سه‌ر میرات ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌كو براكه‌ی به‌پێی شه‌رع و قانوون میراتی خۆی وه‌ربگرێت.




