شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی: گرنگی ده‌ده‌م به‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕیوه و ژیانی هاوسه‌رییان پێكنه‌هێناوه

هه‌ولێر - KDP.info/ له لێدوانێكدا کاندیدێکی لسیتی( ١١٠)ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: گرنگی ده‌ده‌م به‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕیوه و ژیانی هاوسه‌رییان پێكنه‌هێناوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌كاته پردێك بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان.
شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی كاندیدیژماره ( 37)ی لیستی (110): ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی كاری بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان بۆKDP.info گوتی : گرنگیدان به‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕیوه و ژیانی هاوسه‌رییان پێكنه‌هێناوه، له‌به‌رنامه‌ی كارمدا ده‌بێت،هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌م كاره‌كانم به‌ئاراسته‌ی به مه‌ده‌نی بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بێت، په‌یوه‌ندییه‌كانم ده‌كه‌مه پردێك بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی چین و توێژه جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه




