سەرۆكی لیستی پارتی لەگەڵ چین و توێژەكانی شاری هەولێر كۆبۆوە

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ مامۆستا جەمال مورتكە سەرۆكی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ژمارە 1 پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی دیار و بەرچاوی شاری هەولێر و كۆمەلێك لە هاوڵاتیان كرد. لە دانیشتنێكدا باس لەپرۆسەی هەڵبژاردن و دوا قۆناغەكانی ئامادەكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەو پرۆسەیەكرا.
سەرۆكی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیڤێكدا بۆ ئامادەبووان گوتی ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە پەرە بەخەباتی نەپساوەی خۆمان بدەین و هەوڵبدەین ئەو گرفتانەی لەرابردوو هاتونەتە پێشمان بۆداهاتوی گەلەكەمن نەیان هێڵین و كێشەكان چارەسەر بكەین هەموو ئەو هەوڵانەی سەركردایەتی پارتیمان و ئێمەش وەك پاڵێوراوانی ئەو پارتە بۆ پەرلەمانی كوردستان لەبەرنامەی كاری خۆمانی دادەنێین بەو ئامانجەی خزمەتی زیاتری گەلی خۆمان بكەین وەك چۆن لەرابردوو خەباتمان لەپێناو ئازادی و رزگاری گەلەكەمان كردوە .
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا مامۆستا جەمال مورتكە گوتی لەدوای خەباتی شاخ ئێستا كۆمەڵێك دەسكەوت وەدەست هاتون بۆیە ناكرێ بەسوكی باسیان لێوە بكرێت و بەكەم سەیر بكرێن دەبێ ئێمە وابكەین نەوەی نوێ بەچاوێكی بەرز و بەرێز بەو دەستكەوتانە ئاشنابكرێن وهیچ هێزو لایەنێكی سیاسی رێگەبەخۆی نەدات بەخراپی قسە لەسەر ئەو لایەنانەبكات .
هەرلەدانیشتنەكەدا سەرۆكی لیستی 110 و كاندیدی ژمارە یەك جەمال مورتكە گوتی ئێمە لەرێی بەرنامەی كاری لیستی 110 خزمەتتان دەكەین دەمانەوێ خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە فەراهەم بكەین .
لەكۆتای دیدارەكەشدا مامۆستا جەمال مورتكە سەرۆكی لیستی110 ەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ژمارە 1 گوتی بەرنامەی كاری ئێمە زۆر فراوانە لەرێگەیەوە خزمەتی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی پێدەكەین بەبێ جیاوازی فیكری و ئایدۆلۆژی چونكە ئێمە لەناخی گەلەوە هەڵقوڵاوین و هەرخزمەتی گەلی خۆشمان دەكەین بێگومان ئێوەی ئامادەبوش لەو چوارچێوەیەدەبن و لەخزمەتەكردنتان كەمتەرخەمنابین، سەركەوتنی لیستی 110 سەركەوتنی ئێوەو ئێمەو خەڵكی كوردستانە بۆیەدەبێت هەمومان كاری زیاتربكەین تا دەنگی زیاتر وەدەست بێنین و دەنگ بەلیستی 110 و كاندیداكانی ئەو لیستە بدەن .