٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

مەسروور بارزانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە 182 قوتابیی سەركەوتوو

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ – KDP.info/ لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری زاخۆ ئێوارەی ئەمڕۆ بەرێز مەسروور بارزانی بەشداریی كرد لە ئاهەنگی رێزلێنانی 182 قوتابیی سەركەوتوو لە سنووری زاخۆ كە ئاهەنگەكە لەلایەن لقی زاخۆی یەكێتی قوتابیانی كوردستانەوە رێكخرابوو. لە وتەیەكیشدا مەسروور بارزانی وێرای پیرۆزبایی كردن لە قوتابیە سەركەوتووەكانی هیوای خواست كە پەرە بە توانا زانستی و رۆشنبیرییەكانی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن لە دوارۆژدا بە باشترین شێوە خزمەت بە ئەزموون و ئاوادانكردنەوەی هەرێمی كوردستان دا بكەن. لە تەورێكی دیكەی وتەكەیدا مەسروور بارزانی ئاماژەی بە رۆڵی توێژی قوتابیان كرد لە پێشڤەبردن و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان و هەروەها گرنگیداان بە پرۆسەی خوێندن و رۆڵی ئەوانیانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا بەرز نرخاند. هەروەها هیوای خواست كە قوتابیان بگەنە ئامانجەكانیان و بۆ خۆیان و مللەتەكەیان لە پێناو پاشەرۆژێكی گەشتر تێ بكۆشن. هەروەها مەسروور بارزانی ئاماژەی بە گرنگی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كورد و رایگەیاند كە پێویستە هەموو تاكێكی كورد بە دلسۆزی و هەستكردن بە بەرپرسیارییەتییەوە دەستكەوتەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بپارێزن چونكە بە خوێنی هەزاران شەهید هاتۆتە دی. تەوەرێكی دیكەی وتەكەی بەرێزیان تاایبەت بۆ بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لەوبارەیەشەوە داوای لە قوتابیان كرد كە بە گوڕ و تینێكی گەورەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن و رۆڵی كارای خۆیان بگێرن. هەروەها داوای كرد كە بۆ بەرەو پێشبردنی رەوشی خۆشگوزەرانی و ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان دەنگ بە لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدانی ئەو لیستە بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار