446 ئامێری ئاگركوژێنه‌وه‌و 340 موبه‌ریده و پانكه له‌كامپه‌كانی عه‌ربه‌ت و به‌حركه دابه‌ش ده‌كرێن

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی چالاكیه‌كانیدا بۆ په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان له‌نێو كامپه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به‌دابه‌شكردنی 440 ئامێری ئاگركوژێنه له كامپی عه‌ربه‌ت و ته‌باخ و 100 موبه‌ریده له‌گه‌ڵ 240 پانكه له‌كامپی به‌حركه.
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كامپه‌كانی په‌ناخوازانه‌ی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ هاوكاری و دابه‌شكردنی پێداویستی به‌سه‌ریاندا به‌رده‌وامه، له‌وانه له كامپی عه‌ربه‌ت ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری خێرومه‌ندان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه هه‌ڵسا به دابه‌شكردنی 446 ته‌باخی نه‌وت و ئامێری ئاگركوژێنه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌كامپی عه‌ربه‌ت و دابینكردنی پێداویستی دیكه‌ی كامپه‌كه، رایگه‌یاند: بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی برایانمان له‌كامپه‌كه له ئاینده‌دا هه‌ڵده‌ستین به‌دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی به‌شێوازی كه‌ره‌ڤانه بۆ منداڵان تاكو له‌پرۆسه‌ی خوێندن دانه‌بڕێن، به‌رده‌وامین له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كان له‌كامپه‌كانی تر، هاوكات سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی جگه‌رخوێن به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و خێزانانه كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه له‌هه‌ردوو كامپی به‌حركه‌و قوشته‌په، به‌هه‌مانشێوه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسه‌كانیه‌وه رۆژانه خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئه‌مڕۆ له كامپی به‌حركه و قوشته‌په 100 موبه‌ریده‌و 240 پانكه و دۆشه‌ك و به‌تانی و مه‌نجه‌ڵ و لێفه‌و پێداویستی مه‌تبه‌خ دابه‌ش ده‌كرێت، جگه له پێداویستی دیكه‌ی كه‌مئه‌ندامان و فلینه.




