هودا زه‌نگه‌نه: په‌یامی من دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه

هه‌ولێر_KDP.info/ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info/ کاندیدی ژمارە(31)ی لیستی(110)ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: په‌یامی من دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیە و كارده‌كەم بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان .
هودا سابیر زه‌نگه‌نه كاندیدی ژماره (31)ی لیستی (110): ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی كاری بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان بۆKDP.infoگوتی :"په‌یامی من دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه له پێناو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ لاوان، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی یاساوه ئاسایشی خێزانی دابین بكه‌ین، چونكه هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌ر مرۆڤێك له‌ناو خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێت یاسا بناغه بێت بۆ هێزی كۆمه‌ڵگه".




