٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

45 هەلسوڕاوی گۆڕان پەیوەندییان بە ریزەكانی (پ.د.ك)ەوە كرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك – KDP.info/ دوای ئەوەی بەرپرسی بازنەی قەزای دهۆكی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ ریزی بزوتنەوەكەدا كاری كرد، لە كاردانەوەیەكدا شەهباز مەجید بەرپرسی بازنەی دهۆكی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت كە نا دادپەروەری و نا دیموكراسی وەك كردار و جێبەجێكردن لە نێو بزوتنەوەكەدا، وەك یەك نەبوو، بۆیە بێ هیچ فشارێك لەگەڵ چل و پێنج كادر و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بریاریان دا بێنە ناو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەردەوامی بە خەبات بدەن بەو پێیەی كە پارتی دیموكراتی جێگەی تەواوی هزر و بۆچوونەكانی تێدا دەبێتەوە و خاوەن شەست و حەوت ساڵ خەبات و تێكۆشانە و دەستكەوتی مەزنی بۆ گەلی كورد بە دەست هێناوە. جێگەی باسە ئەو ئەندامانەی بزوتنەوەی گۆڕان كە هاتنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن عەمر ئورەیی بەرپرسی رێكخستنی لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گەرمی پێشوازی كران و رایگەیاند كە پارتی ماڵی هەموانە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار