٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

1000 گەنج و لاوی شاری هەولێر هاتنە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ لە پێناو گەشەکردن و سەرکەوتنى پارتى لە هەلبژاردنى پەرلەماندا، بەئامادەبونى عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو کارگێرانى لق و ژمارەیەک لە کاندیدان، لە هەنگاوێکدا ( 1000 ) کەنج و لاوى شارى هەولێر هاتنە ناو ریزەکانی پارتى و رێبازى پارتى وبارزانیان بۆ خزمەت کردن هەلبژارد، لە و رێورەسمەدا لە هۆلى شەهید مامۆستا سەعد بەرپرسى لقى دوو جەختی کردەوە ئەمرۆ پێگەى پارتى لە نێو جەماوەرى کوردستان و ناوچەکەدا لە هەموو قۆناغەکانى تر بەهێزترە، ئەویش بەهۆى ئەو هەلوێست و سیاسەتە نەتەوەیى و نیشتمانیەى سەرۆک بارزانى و کارو بەرنامەکانى پارتى هەیەتى بۆ خزمەت کردنى هاولاتیان لە هەرێمى کوردستان، بەرپرسى لقى دوو ئاماژەی بەوەشدا هاتنی ئەو گەنج و لاوانەى هەولێر بۆ ناو ریزەکانی پارتی بەڕوا بەخۆبوونەوە لەم قۆناغەدا نیشانەى سەرکەوتنى ئیرادەى خەلکى پارتى و لیستى ( 110 ) پارتى دیموکراتى کوردستانە  لەم هەلبژاردنەدا .

هەواڵی پەیوەندیدار