د. چنار مسته‌فا: كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئافره‌تانى زیندانى سیاسى

هه‌ولێر_ KDP.info/ له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت" كارده‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى ئافره‌تان و داكۆكى كردن له‌سه‌ر ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال و ڕاگواستنه‌وه كراوون ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كارده‌كات بۆ به‌دى هێنانى یه‌كسانى.
د. چنار مسته‌فا حه‌سه‌ن كاندیدى ژماره (18)ى لیستى (110): ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى كارى بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان بۆKDP.info گوتى :" وێڕاى ئه‌وه‌ى كار بۆ به‌یاساكردنى مافه‌كانى ئافره‌ت ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئافره‌تانى زیندانى سیاسى، ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوون، پێویسته ماف و ئیمتیازاتیان بۆ بگێڕنه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كارده‌كات بۆ به‌دى هێنانى یه‌كسانى له كوردستان و هاوكارى كردنى هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به هاوكارى هه‌یه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون ده‌كات بۆ بژێوى ژیانى هاووڵاتیان




