ئامینه زیكرى سه‌عید: به‌ڵێن ده‌ده‌م نوێنه‌رى خه‌ڵك بم

هه‌ولێر_ KDP.info/ له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت" كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنى مافى ئافره‌تان" ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌رگرى له داخوازى گه‌نجان ده‌كات.
ئامینه زیكرى سه‌عید كاندیدى ژماره (6)ى لیستى (110): بۆKDP.info گوتى :" به‌رنامه‌ى منیش له‌چوارچێوه‌ى لیستى ژماره 110ى پارتى، كاركردنه بۆ چه‌سپاندنى زیاتر مافه‌كانى ئافره‌تان و منداڵان و پته‌كردنى شیرازه‌ى خێزانى و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تان خاوه‌ن ئابوورى و داهاتى سه‌ربه‌خۆى خۆیان بن و زیاتریش له ناوه‌نده‌كانى بڕیارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ربكه‌ون"




