٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

لە واشنتن یادی دامەزراندنی (پ.د.ك) و شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەرز راگیرا

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن– تایبەت بەKDP.info/ بە بۆنەی یادی 67 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها شۆڕشی مەزنی ئەیلول بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر؛ لە ئەمەریكا ئاهەنگێك بۆ رەوەندی كوردی لەو وڵاتە سازكرا.

لەمبارەیەوە لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناشڤیل بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی بیانی و هەروەها رەوەندی كوردی لە ئەمەریكا ئاهەنگێكی بە بۆنەی یادی دامەزراندی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول رێكخست و تێدا سرودی ئەی رەقیب گوترایەوە و دواتریش وتاری لیژنەی ناوچەی پارتی خوێندرایەوە و تێدا ئاماژەی بە رۆڵ و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دا كرد.

هەر لە رێوڕەسمەكەدا پیرۆزبایی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان خوێندرایەوە كە بەو بۆنەیەوە پێشكەش كرابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار