به‌سه‌دان پۆسته‌رى کاندیدێکی پارتى ده‌دڕێنرێت و لێده‌كرێته‌وه

KDP.info هەولێر / کاندیدێکی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى و كه‌سانێكى نه‌ناسراوه‌وه پۆسته‌ره‌كانى لێكراوه‌ته‌وه، به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماژه به مه‌ترسى ئه‌و دیارده‌یە ده‌كات.
ساڵح مسته‌فا ناسراوه به مامۆستا ساڵح کاندیدی لیستى 110ی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕیزبه‌ندنى ژماره‌ى 72 له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى : به‌داخه‌وه له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان به شێوه‌یه‌كى زۆر گوماناوى سه‌رجه‌م پۆسته‌ره‌كانم لێكراوه‌ته‌وه و دڕێنراوه ئه‌مه له كاتێكدایه له به‌شێكى دیكه‌ى هه‌ڵواسراوه‌كانم سوكایه‌تیم پێكراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له كاتێكدا ئه‌و وه‌ك كاندیدێك بانگه‌شه‌ى دیموكراتیانه بۆ خۆى ده‌كات به‌ڵام كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت به هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و دیموكراتیه‌ته بكه‌نه چه‌كێك و له دژى به‌كارى بهێنن.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و کاندیدە نزیكه‌ى 200 پۆسته‌رى ئه‌و لێكراوه‌ته‌وه و به‌شێكیان له شوێنى پۆسه‌ره‌كان وێنه‌ى کاندیدى دیكه‌یان لێداوه.
له‌م باره‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ KDP.info گوتى : ئه‌وه پێشێلكردنى یاساكانى كۆمیسیۆنه و ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان
خۆیان به دوور بگرن له‌و شێوازەی بانگەشەکردن .




