٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی گشتی

لە نەرویج ئاهەنگێك بۆ پشتگیریی لیستی 110ی (پ.د.ك) سازكرا

سەرچاوە: KDP.info

نەرویج – تایبەت بە KDP.info/ بەبۆنەی67 ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وهەروەها پشتگیری لەلیستی 110ی پارتی لەشاری سارپسبۆڕگ لەوڵاتی نەرویج، ڕێوڕەسمێكی جەماوەری بەرفراوان ڕێكخرا كە بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و نوێنەرانی پارت ولایەنەكانی سیاسی كوردستانی لەم شارەدا ئامادەی بوون، سەرەتا چەندین وتار خوێنرانەوە وتیایدا باسیان لەگرنگیی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و دواتر وەك پاڵپشتیكردنی كاندیدانی پارتی ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو گەرمووگوڕیەی جەماوەری پارتی لە ناوەوەوی كوردستان نیشاندا . هەرلەم میانەدا ڕیوڕەسمی ئاهەنگەكە بەچەندین گۆرانی لەلایەن هونەرمەندانەوە تا درەنگانی شەو بەردەوامی هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار